پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد
ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیان لەدەستدانی سەرۆکۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی ووڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە