سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکاران دەکات.

ڕۆژی 5ـی تەمموزی 2024  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانیدا هاتووە: "بەڕێز کییەر ستارمەر، پیرۆزباییتان لێدەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە