پەیامی کورد ... بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زەوی دەدرێتە دانیشتوانی دوو گەڕەکی کەلار
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار بە پێدانی پارچە زەوییەک قەرەبوو دەکرێنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەوی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.
هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە