وەزیری شارەوانی لەسەر واده‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا زانیارى ئاشکرا دەکات

وەزیری شارەوانی لەسەر واده‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا زانیارى ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد   ...   وەزیری شارەوانی لەسەر واده‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا زانیارى ئاشکرا دەکات

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵ دەدەن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەو ساڵەدا، ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تەواو بکەن و فەرمانبەران بەو مافەی خۆیان بگەن.

دووشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێکاری یاسایی زەوی و پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەلایەن سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان کۆتایی هاتووە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە، تەنها کاروباری یاسایی زەوییەکان ماوە.

ساسان عەونی ووتی: ئەو پرۆسەیە لە کارکردنێکی بەردەوامدایە، بابەتی دۆزینەوە و دیاریکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایتییە گشتییەکانی شارەوانی لە سنووری ماستەر پلان و دەرەوەی ماستەرپلانی شارەکان تەواو بووە، ئێستا لە ڕێکاریی جێبەجێکردنی کاروباری یاسایین بەداواکردنی کوژاندنەوەی ئەو زەویانەی پێویستن، دەڵێت: دواتر بابەتی نەخشەدانان بۆ ئەو شوێنانە دێتە پێش، بۆ ئەوەش هەموو سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی، بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان، وەزارەتی شارەوانی کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: ئومێد دەکەین ئەو بەڵێنەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بە فەرمانبەرانی کوردستانی داوە، بتوانین لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەو ساڵەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دا تەواو بکەین و فەرمانبەران بەو مافەی خۆیان بگەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە