پەیامی کورد ... لە دھۆک ناوی زیاتر لە ١٠ هەزار کەم ئەندامی نوێ تۆمارکراوە
بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: زیاتر لە ١٠ ھەزار کەم ئەندامی نوێ تۆمارکروە، زیاتر لە چوار ھەزار کەم ئەندامیش ناویان ڕەوانەی بەغدا کراوە.
شێرزاد ھروری، بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دھۆک ڕایگەیاند : لەڕێگەی لیژنەکانی پزیشکییەوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کەم ئەندامان لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەمان بەردەوامە و زیاتر لە ١٠ ھەزار کەم ئەندامی نوێ ناویان تۆمارکراوە، ئەویش دوای دەرچوونیان لە مەرجەکانی زانستی و کارگێڕی لەلایەن لیژنە پزیشکییەکانەوە.
بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دھۆک ووتیشی: لەو ژمارەیەش ناوی زیاتر لە چوار ھەزار کەمئەندام ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە مینحەی مانگانەیان بۆ دابین بکرێت.
شێرزاد ھروری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەو کەم ئەندامانەی ناویان ڕەوانەی بەغدا کراوە زیاتر کەم ئەندامی خوار تەمەن ١٨ ساڵن، ئەوانەن کە نەخۆشی شەکرە یان شەلەل دەماغ و بیرکۆڵ و نەخۆشییان ھەیە، ئەوانەی ماونەتەوە لەو ١٠ ھەزار کەم ئەندامە لە قۆناغی دووەم ناویان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، تۆمارکردنی ناوی کەم ئەندامان بەردەوامیشە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە