مەسروور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد

مەسروور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای واژوو کرد.

28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست واژوو کرد.

بە فەرمانی ژمارە (4142) لە 28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی بە گرێبەست ئیمزا کرد و تێیدا هاتووە: بە ڕەچاوکردنی ڕۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا، ئەو بڕیارەیان داوە.

لە خاڵی یەکەمی فەرمانەکەدا هاتووە "دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەی گرێبەست بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10)ـی ساڵی 2019".

هاوکات لە خاڵی دووەمی فەرمانەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانیدا، هاتووە "هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاسپێردراون بە ووردبینیکردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دامەزراندنیان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە