پەیامی کورد ... عەلی حسێن : پارتی هێڵی سووری نییە بەڵام دەبێت لایەنەكان قەبارەی خۆیان بزانن
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە ڕایدەگەێنێت كە پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام بەو مەرجەی هەر لایەنێك قەبارەی خۆی بزانێت.
عەلی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : هەرچەندە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی دەنگدان بەرزە و زۆر باشە.
ووتیشی : لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی پارتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
عەلی حسێن هەروەها ووتی : بە تەنیا دەنگی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە لە هەر چوار پارێزگاكەدا.
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی جەختیشی كردەوە كە بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە