مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئانکارا دەکات

مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئانکارا دەکات
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئانکارا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرشە تیرۆرستییەکەی ئانکارا سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ھێرشە تیرۆرستییەکەی ئانکارا سەرکۆنە دەکەم و پرسە و سەرەخۆشی خۆمم گەیاندە ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا".

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە