پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سهرۆكی ئهمریكا کرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات.
چوارشەممە 6/11/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكەم، بە هیواین پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا قووڵتر بكەینەوە و بۆ پێش خستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە، پێكەوە كار بكەین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە