پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد
دڵشاد شەهاب، ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ووتی: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت."
ووتیشی، کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە