سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا کرد

شەممە 11/30، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوولی گشتی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسووڵی گشتی ئیتالیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

کونسووڵی گشتی ئیتالیا، پێزانینی بۆ هاریکاری و هەماهەنگی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە