پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق کرد
پێنجشەممە 12/19 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت لە گرینگی و پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە