پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی کرد لە کونسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران
رۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە کونسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە