پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتی دیاری سیاسی عێراق کردوو باسیان لە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق، ھەروەھا تاوتوێی ئالۆزی و کێشەکان و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا و ھەروەھا تیشک خرایە سەر ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە