پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆبووەوە
سێشەممە، 21-01-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیك کۆبووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چیك لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری تاوتوێ کرا.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرینگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە