پەیامی کورد ... په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەبارەت بە مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو
له نزیكه‌وه چاودێری دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانیان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیری لێ ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاری لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یه‌كجاری پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
په‌یام و داواكاری مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندرووستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە