پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە دەست بەکاربوونی کونسووڵی نوێی ئێران کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەولێر کرد.
لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە کونسووڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست."
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە