پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ئاڵمانیا
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، پێنجشەممە گەیشتە ئاڵمانیا.
دڵشاد شەھاب، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، گەیشتووەتە ئاڵمانیا.
ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەروەھا ووتی: نێچیرڤان بارزانی لە میانەی سێ ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتان کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
ھەروەھا ووتی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتان، دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ووڵاتان و دوا پێشھاتەکان لە ناوچەکە گفتوگۆ دەکات و بیروڕا دەگۆڕێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە