پەیامی کورد ... په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ڕۆژی جیهانی زمانى دایك
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێش بردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".
رۆژی هەینی، 21ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا نووسیویەتی : "له رۆژى جیهانی زمانى دایك دا، جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنى زمانى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "زمان پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كی ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و كولتووریمانه، ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ین و بایه‌خ و گرینگی پێویست به پێشخستنى بده‌ین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە