لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یەکەمین یادی بیرەوەری ھەژار موکریانی لە ھەولێر بەڕێوەچوو

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یەکەمین یادی بیرەوەری ھەژار موکریانی لە ھەولێر بەڕێوەچوو
پەیامی کورد    ...   لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یەکەمین یادی بیرەوەری ھەژار موکریانی لە ھەولێر بەڕێوەچوو

لە بیرەوەری کۆچی دوایی ھەژار موکریانی و ڕۆژی زمانی دایک، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و خەبات و ھزری زمانناس و نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد ھەژار موکریانی، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یەکەمین دیداری ھەژار موکریانی بەرێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ٢٢ـی ٢ـی ٢٠٢٥ لە ھوڵی ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری (سەرۆک  بارزانی)، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، مەحموود محەممەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و تەھا بەرواری نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئاریان سەلاحەدین بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت و پارێزگاری ھەولێر و (خانی ھەژار موکریانی) کوڕی مامۆستا ھەژار موکریانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیر و نووسەر و پسپۆڕانی بواری زمانی کوردی لە ھەر چوار پارچەری کوردستان، یەکەمین دیداری ھەژار موکریانی بە ناونیشانی (ھەژار و زمان) لە ھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە مارشی ئەی ڕەقیب و وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان سەروەریان (بارزانی و کاکە ئیدریسی)ی ھەمیشە لەیاد دەستیپێکرد.

لە گوتارێکدا وێڕای بەخێرھێنانی میوانەکان، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، باسی مێژووی دیاریکردنی ڕۆژی زمانی دایکی لە ڕێگەی خەباتی بەنگالییەکانەوە کرد و گوتی: "خەباتی بەنگالییەکان کە لە زمانەوە دەستیپێکرد و گەیشتە سەربەخۆیی، ئەمە بۆ ئێمەی کورد کە ڕاستە زمانەکەمان لە مەترسیدا نییە، وانەیەکی گرینگە بۆ گەیشتن بە ئامانج و، ھەر لە ڕاپەڕین و کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا پرسی زمان پرسی سەرەکی حکوومەت بووە و خوێندن بە زمانی دایکی گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە