پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد
شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانییەتی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە