پەیامی کورد ... پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی.
بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.
ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکەیە، دەرفەتێکە بۆ بەھێزکردنی بەھاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی ھاوکاری لە کۆمەڵگەدا. ھیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بھێنێت.
خوای مەزن ڕۆژوو و پەرستشی ھەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودەیی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/٢٨
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە