ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین

ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین
پەیامی کورد   ...   ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین

لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هاوڕایەتی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ ووڵاتی چین، لە پەکینی پایتەخت  کۆبوونەوەیەکی وورد و چڕیان لەگەڵ د. جین شین بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوە ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جین شین بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و باسی لە هەڵوێست و سیاسەتی چین بەرامبەر هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی کرد و ووتی، "پارتی کۆمۆنیستی چین و حکوومەتی چین بە بایەخەوە لە  ڕۆڵ و پێگەی پارتی و هەرێمی کوردستان لە ناو هاوکێشە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی  عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن و بانگهێشت کردنی شاندێکی فراوانی پارتی وەک یەکەم شاندی پارتە کاریگەرەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەرخەری ئەو بایەخ و پێزانینەیە کە چین بە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستانی دەدات.

هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئەم بانگهێشتە و ئەو زنجیرە دیدار و سەردان و کۆبوونەوانە، سڵاو و رێزی تایبەتی سەرۆک بارزانی لە ڕێگه‌ی هێمن هەورامی یەوە بۆ سەرۆک شی جینگ پینگ و سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوای چین نارد.

دواتر بە ووردی سیاسەت و هەڵوێست و بۆچوون و تیڕوانینی پارتی لە سەر دۆخی سیاسی ناوخۆیی ، دۆخی عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری، دۆخی سووریا و دۆخی پرۆسەی ئاشتی و ڕۆڵی پارتی و سەرۆک بارزانی و هاوکێشە گشتیەکانی ناوچەکە و دەرفەتەکانی وەربەرهێنانی زیاتری چین لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە کلتوورییەکانی نێوان هەردوولایان ڕوونکردەوە.

دوای گفتوگۆیەکی وورد، لە لایەن بەڕێزیانەوە ئێوارە خوانێکی تایبەتی بۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێکخرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە