سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ پێده‌گات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ پێده‌گات
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ پێده‌گات

یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له‌ ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ نامه‌كه‌یدا ڕۆبیۆ ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات له‌ كردنه‌وه‌‌ى بۆری نێوان عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كات.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا، ڕۆبیۆ پێزانین بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئاسان كردنى گفتوگۆى نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریدا له‌ سووریا، ده‌رده‌بڕێت.

ڕۆبیۆ هاوبه‌شی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان به‌ بنه‌مایه‌كى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردایه‌تى و هاوبه‌شی بونیاتنه‌رانه‌تان، گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و دانایى به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاریكارى.

له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌یمانی به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و یه‌كڕیزی دا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پته‌وكردنى هاوكاری ئابووری نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان به‌هێز ده‌كات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە