سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە  تاوتوێ کرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەردوولا هاوڕابوون لە گرینگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکی ئارام و دیموکراتی دا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە