سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد    ...   سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

یه‌كشه‌ممه‌ 2025/12/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.

له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكییه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی به‌رده‌وامی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیری به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌. لاى خۆیه‌وه‌ شاندى میوان پابه‌ندی ووڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریكردن له‌ هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ نیشان دا.

دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ یان برێم، كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە