کەشناسی هۆشداری دەدات : بەفر سەنتەری چەندین شاری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی هۆشداری دەدات : بەفر سەنتەری چەندین شاری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیامی کورد    ...   کەشناسی هۆشداری دەدات : بەفر سەنتەری چەندین شاری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی زەنگی هاتنی شەپۆلێکی سەخت بۆ ناوچەکە لێدەدات و ڕایدەگەێنێت، لە کۆتایی ئەمساڵ دا بەفر سەنتەری چەندین شاری هەرێمی کوردستان سپی دەکاتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەک دا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو بارستە هەوا ساردەی کە سەرچاوەکەی لە سیبیریاوە هاتووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بۆ ناوچە نزمایی و دەشتاییەکانی هەرێمی کوردستان نزم ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لووتکەی شەپۆلەکە لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵدا دەبێت و ووتی : “پێشبینی دەکرێت لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2025دا، بەفربارین سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و مووسڵ بگرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە