ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی بەندئاوەكانی کوردستان دەخرێتەڕوو

ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی بەندئاوەكانی کوردستان دەخرێتەڕوو
پەیامی کورد    ...   ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی بەندئاوەكانی کوردستان دەخرێتەڕوو

بەرێوبەرایەتی بەندئاوەكان بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە لەسەر بەندئاوەكان بە تەوەوەتی دەركەوتووە و ڕێژەی ئاو زیادی كردووە.

دووشەممە، بەرێوبەرایەتی گشتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە دوایین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە زیادیان كردووە و كۆگاكردنی ئاو لە بەندئاوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.

ڕوونكراوەتەوە، بەكاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەندئاوی دووكان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی  ئاو كۆگاكراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە دەربەندیخان 50 سانتیم، لە دوكان 85 سانتیم، لە بەندئاوی دهۆك 16 سانتیم و لە گۆمەسپان 60 سانتیم ، ئاستی ئاو زیادی كردووە، بەندئاوە بچووكەكانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان كردووە و ئاویان لێ خەزن كراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، كاریگەری شەپۆلەكە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادكردنی ئاوی بەندئاوە گەورەكان بەردەوامە، هەرێمی كوردستان بە كەشێكی تەڕەوە پێ دەنێتە ساڵێكی نوێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە