پەیامی کورد... ١٠٠ شەڕڤانی پەکەکە سووریایان بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق جێهێشت
ماڵپەڕی "ئالمۆنیتۆر"ی ئەمریکی، لە زاری سێ سەرچاوەوە، شەوی ڕابردوو سێشەممە ڕایگەیاند، کە ١٠٠ شەڕڤانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سووریاوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێکەوتوون.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە زانیاریی ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پرۆسەی ڕۆیشتنی شەڕڤانانی پەکەکە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا ئەنجامدراوە کە لە ٣٠ی مانگی ڕابردوودا لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا."
"ئالمۆنیتۆر" لە زاری سێ سەرچاوەکەوە گواستوویەتییەوە: "پرۆسەی گواستنەوەی شەڕڤانانی پەکەکە دوای کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هات."
بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە هەنگاوی چوونە دەرەوەی شەڕڤانانی پەکەکە لە سووریا، ئەوەش بە مەبەستی بونیادنانی متمانە لە نێوان دیمەشق و "هەسەدە"دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە