پەیامی کورد ... سەر لە نوێ دەست بەسەركردنەوەی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و برای شەهید ڕامین حسێن پەناهی کە لە ساڵی ١٣٩٧ لەسێدارەدرا، سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەفشین حسێن پەناهی پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی یەکانەوە دەست بەسەر و زیندانی کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستگیرکردنی و بارودۆخی نییە.
خێزان و کەسوکاری ئەفشین ڕایانگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکان بە تەواوی لە ژیان و تەندرووستی و ئاسایشی ئەفشین بەرپرسیارن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە