پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت و باڵیۆزی ئەرمینیا جەخت لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەكان دەكەنەوە
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.
پێنجشەممە 12/2/2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان، باڵوێزی ئەرمینیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە، هەروەها ئاماژە بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس درا.
باڵیۆزی ئەرمینیا پیزانینی ووڵاتەکەی بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکان لەپێناو بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرکۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ئاڵوگۆڕ کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە