سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئاڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانی کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئاڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانی کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئاڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانی کرد

هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵی ئاڵمانیا بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژە و هاوکارییەکانی ئاڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدانی مرۆیی و پشتگیریکردنی چاکسازی. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئاڵمانیا لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دووپات کردەوە، بەتایبەتی سوپاسی ئاڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها جەختی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان جەختی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی کردەوە و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە