پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پەیامی سەرکەوتوویی ووڵاتەکەی بڵاو دەکاتەوە
جاستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ، لە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا باشتر لە ئەمریکا هەوڵمان دا و سەرکەوتوو بووین .
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا باشتر لە زۆرێک لە ووڵانی هاوپەیمان لەوانەش ئەمریکا هەنگاوی ناوە و کاریان کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەنەدا یەکێک لەو ووڵاتانەیە کە ڤیرووسی کۆرۆنا لەوێش ڕەخنەەی کردبوو و دەوڵەتی ئەم ووڵاتەش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ڤیرووسە هەنگاو وڕێکاری بەرفراوانیان گرتە بەر .
لەم ووڵاتەدا کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی یەک لە سەر ١٠ ی ئەمرریکایە تاکوو ئێستا ٨٧١١ کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەی تووشبووانەکەی ١٠٦ هەزارو ١٦٧ کەس بووە .
جاستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی کە هێضتا کۆرۆنا بە تەواوی لەو ووڵاتەکەیدا لەناو نەچووە بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە .
ئەو ووتی : لە بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لە هاوپەیمانەکانی خۆی بە تایبەتی ئەمریکا باشتر هەنگاومان ناوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بۆ دەست پێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکانی باشتر ببێت .
کەنەدا و ئەمریکا لە مانگی مارسی ڕابردووەوە بە گرینگیدان بەوەی کە لەگەڵ بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا سەفەرگەلێک کە زۆر گرینگ نین لە نێوان هەردوو وولاتدا قەدەگە کراوە و وا پێدەچێت کە ئەەم سنوورداکردنە بۆ سەفەر کردن تاکوو ٢١ی جووڵای بەردەوامی هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە