ئاشکرابوونی ووردەکاری نوێ لە ڕێکەوتنی تاران – ڕیاز لە زاری بەرپرسێکی سەعوودی یەوە

ئاشکرابوونی ووردەکاری نوێ لە ڕێکەوتنی تاران – ڕیاز لە زاری بەرپرسێکی سەعوودی یەوە
پەیامی کورد   ...  ئاشکرابوونی ووردەکاری نوێ لە ڕێکەوتنی تاران – ڕیاز لە زاری بەرپرسێکی سەعوودی یەوە

بە ووتەی بەرپرسێکی پلە باڵای سەعوودی سەرۆککۆماری چین کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو بە وەلی عەهدی سەعوودی پێشنیاری نێوەندگیری بە ئامانجی ئاشتی لە نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئێرانی خستبووە ڕوو .

ووتووێژگەلی سەرەتایی لەم بارەیەوە لە نێوان سەرۆککۆماری چین و موحەمەد بن سەلمان لە دانیشتنی ڕیاز لە دیسەمبەری ٢٠٢٢دا هاتە ئاراوە و شی جین پینگ ڕەزامەندی و هیوای خۆی ڕاگەیاند کە پێکەن پردێک لە نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئێران بێت .

دواتر ، دانیشتنگەلێکی جۆراوجۆری دیکە بەڕێوەچوون تاکوو پێگە و بنچینەکانی ووتووێژی هەفتەی ڕابردوو لە پێکەن و هەروەها ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندیگەلی دوو لایەنە دامەزرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە