لەسەر بابەتی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووسیا و ئەمریکا ووتووێژ دەکەن

لەسەر بابەتی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووسیا و ئەمریکا ووتووێژ دەکەن

پەیامی کورد    ...    سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پێیان باشه‌ كوردەکانی سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ونه‌ گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی دروستكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپێئۆهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، له‌ پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند : له‌گه‌ڵ پۆمپێئۆ باسیان له‌ به‌شداری كورد كردوه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی سوریادا.
وتیشی "بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی مافه‌كانیان، پێویسته‌ كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ببه‌ستن".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بژارده‌ی سه‌ربازی دۆخی سوریا چاره‌سه‌ر ناكات و ئه‌وه‌ی به‌لای مۆسكۆوه‌ گرینگه‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسییه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رقاڵی ده‌ستووره‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە