پەیامی کورد ... دوای ترامپ وتەبێژی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بوو
كایلی ماكینانی، وته‌بێژی كۆشكی سپی تووشبوونی خۆی به پەتای كۆرۆنا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژی هه‌ینیی رابردوه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا توشی ڤایرۆسه‌كه بووه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
ناوبراو لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبوو نه‌گه‌تیف بووه، به‌ڵام به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پشكنینی كردوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كه پۆزه‌یتڤ بووه و پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه تووشی كۆرۆنا بووه.
كایلی راشیگه‌یاندوه كه تائێستا هیچ له نیشتانه‌كانی توشبون به كۆرۆنای له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوه و تیمی پزیشكیی كۆشكی سپیش هیچ كه‌سێكی له رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران دیاری نه‌كردوه كه به‌ركه‌وته‌ی بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە