پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی ئەو دەرمانانەی کە نابێ بەکار بهێنڕیت ڕاگەیاند
ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووی لە زیادبوونێکی بەرچاوە و زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس تاکوو ئێستا بە فەرمی گیانی خۆیان لە دەست داوە
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی العربیە ، لەگەڵ بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا و مردنی زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس بە هۆی تووشبوون بەم نەخۆشییەوە ، هەندێک لە گومانلیکراوان بەم ڤیرووسە بە بی سەردانکردنی پزیشک ، هەول بۆ چارەسەرکردنی خۆیان دەدەن و زۆرێک لە دەرمانەکان بەکار دەهێنن کە لەو باوەڕەدان دەتوانن لەگەڵ هەڵامەتێکی ئاسایی بەرەنگار ببنەوە ، لە حاڵێکدا کە تەندرووستی جیهانی ، سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرمانی سەربەخۆ هۆشداری جیددیان دا
ئەم دامەزراوە جیهانییە ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند : لە حاڵی ئێستادا هیچ دەرمانێک لە لایەن ئەوانەوە وەکوو چارەسەر بۆ ڤیرووسی کۆرۆنا ڕانەگەێندراوە
تەندرووستی جیهانی هەروەها بەو نیشانانەی کە گومانئاوین بە کۆرۆنا ڕایگەیاند لە بەکار هێنانی ئانتی بیووتیکەکان ، ئەلکۆرتیکۆ ئێسترۆئیدەکانو هەروەها دەرمانەکانی دیکە خۆیان بپاریزن .
تەندرووستی جیهانی هەروەها جەختی کردەوە " لە ئەگەری بینینی هەرجۆرە نیشانەیەکی ڤیرووسی کۆرۆنا دەبێ لە بن چاودێری پزیشکییەوە ئەنجما بدرێت ئەگەرنا دۆخە بۆ کەسەکە زۆر مەترسیدارتر دەبیت .
تێدرۆس ئادهانۆم ، بەڕیوبەری سازمانی جیهانی تەندرووستی ، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مارس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە ووڵاتی چین لە حاڵی بڵاوبوونەوەیە لە ئاستی جیهاندا جەختی کردەوە کە نەخۆشی پاندێمیک کۆرۆنا ، خراپترین گشتگیری تەندرووستی جیهانییە کە ژمارەی کوژراوەکان و تووشبووەکانی لە جیهاندا لەو ئامارەی کە لە چین دا ڕاگەیندراوە زۆر بەرفراوانترە
ئیدهانۆم لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هەموو وولاتانی جیهان کرد بۆ تێکشکانی زنجیری بەربڵاوبوونی نەخۆشی پاندێمیک کۆرۆنا هەموو هەوڵێکی پێویست ئەنجام بدەن و ئاگاداری منداڵان و بەساڵاچوان و ژنانی بەحەمل بن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە