پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی : دەستدرێژیكردنە سەر زەوی و ماڵی كور دقبوڵكراو نیە
سەرۆك وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان داوایكرد ، دەستدرێژیكردنە سەر زەوی و ماڵی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان رابگیرێت و دەبێت وەزارەتی داد و دامودەزگا دادوەرییەكانی عێراق رۆڵی خۆیان بگێڕن لەم بابەتە.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق كرد و لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەرەدان بە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دادگەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كرد.
رونیشیكردەوە، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و كەسوكاری شاڵاوەكانی ئەنفال و كیمیاباران و خاپووركردنی هەزاران گوندی كوردستان لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق كردەوە.
مەسرور بارزانی داواشیكرد ، وەزارەتی داد و دامودەزگا دادوەریەكانی عێراق رۆڵی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و رێگریكردن لەو كارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر ماڵ و زەویی هاونیشتمانیانی كورد لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە پێویستیشی زانی كار بۆ نەهێشتنی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە