پەیامی کورد … دووهم كاروانی ڤاكسینی فایزهر گهیشته عێراق
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاندکه دووەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر گهیشته عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، رایگهیاند: دووەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر، گەیشتووەتە عێراق،ئاماژه بهوهش دهكات لەمەودوا ھەفتانە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر دەگاتە عێراق و بەسەر فەرمانگە تەندروستییەکان لە بەغدای پایتەخت، پارێزگاکان و فەرمانگە تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن.
ههروهها تهندروستی عێراق، ھانی ھاوڵاتییان دهدات کە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە رێگای ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی وەزارەتی تەندورستییەوە خۆیان تۆمار بکەن، دهڵێت: "وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنمایەکانی خۆپارێزییەوە تاکە رێگان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".
لەئێستادا سێ جۆری ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە فەرمانگە تەندروستییەکانی بەغدای پایتەخت، پارێزگاکان و فەرمانگە تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەستن کە سەرجەمیان سەلامەتن و کاریگەرییان لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە