پەیامی کورد ... خەزعەلی : بڕیاری کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکان دەبێ هەرێمی کوردستان یش لەخۆ بگرێت
قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتیى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پشتگیریكردنی كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "پێویسته ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه".
قه‌یس خه‌زعه‌لى له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر نووسیویه‌تی "پشتگیرى حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان، جەختیش ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانى دیكه‌ش له هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه".
له درێژه‌ی داواكه‌یدا، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و رێوشوێنانه ته‌نها باشوور و ناوه‌ڕاست نه‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته گرینگى له‌پێشینه به دۆسیەی كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كان بدرێت، چوونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه".
حكوومه‌تى عيراق به سه‌رۆكایه‌تى موسته‌فا كازمى ده‌ستى كردوه به چه‌ندین پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ش كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانه، تائێستاش پێنج ده‌روازه كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منیه فه‌رمییه‌كانه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە