پیۆنگ یانگ تازەترین مووشەکی کرۆزی تاقیکردەوە

پیۆنگ یانگ تازەترین مووشەکی کرۆزی تاقیکردەوە

پەیامی کورد... پیۆنگ یانگ تازەترین مووشەکی کرۆزی تاقیکردەوە

ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند ، سوپای وولاتەکەیان لە کەناراوەکانی خۆرهەڵاتی کۆریای باکوور، بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان چەند مووشەکیکی کرۆز و زەوی بە هەوایان تاقیکردووەتەوە.

ئەمرۆ شەمە کۆریای باکوور ڕایگەیاند "رۆژی هەینی ڕابردوو، چەند مووشەکێکی کرۆزی بە کڵاوەی جەنگی نوێ تاقیکردۆتەوە و هەروەها جگە لە هاویشتن و تاقیکردنەوەی مووشەکەکان، چەند موشەکیکی دیکەی دژە فرۆکەی تازەشی بۆ یەکەمینجار بەکارهێناوە و لە بە ئامانجگرتنی خاڵە دیاریکراوەکانی تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبوون".

هەروەها ئاژانسەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەم تاقیکردنەوانە بەشێکن لە چالاکییە ئاساییەکانی ئاژانسی بەرەپێشبردنی بەرگری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی وولات ، بە مەبەستی پێشخستنی تەکنەلۆژیای سیستمی چەکی تازە و زانینی ئەدای کار کردن و وردی لە بەئامانجگرتنی ئەو خاڵە دیاریکراوانەی کە لەکاتی پێویستدا دیاری دەکرێن و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە نییە .

جێی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە، تەنها لەدوای سێ رۆژ لە تاقیکرنەوەکەی موشەکی کرۆزی "بولهواسال ی ٣-٣١ " لەلایەن سوپای کۆریای باکوورەوە دێت و ئەمەش وای لە دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆریای باشوور کردووە کە بە وردی چاودێری دۆخەکە بکەن و سوپاکەیان بۆ هەرئەگەرێکی چاوەروان نەکراو خستۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە