پەیامی کورد ... تۆما چەلیک لە HDP دەرکرا
پارتی دیموکارتی گەلان " HDP " پەرلەمانتاری میردین سەر بە سووریانییەکان کە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردن بۆ سەر ژنێک ناوبانگی دەرخستبوو و چەند ڕۆژ پێش ئێستا دەست لە کار کشاندنەوەی خۆی ڕادەست کردبوو لە م حزبە دەرکرا .
بە پێی زانیارییەکان وا ووترابوو کە تۆما چەلیک لە کاتی چالاکی هەڵبژاردنەکان دا دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنێک و هەر بەم هۆیەوە دۆسیەی یاسایی لە سەر کرابووەوە .
پاریزەی سەرۆکی کۆما HDP لە پەرلەمانی تورکیا سارووهان ئۆلووچ دوای دانیشتنی دەستەی جاکسازی و دیسیپلینی پارتەکەی ڕایگەیاند کە تۆما چەلیک لە پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەرکراوە
چەلیک لە نامەی دەست لەکارکشانەوەکەی خۆیدا تۆمەتەکەی وەکوو بۆختان ناوبردووە و ووتوویەتی بۆ ئەوەی کە پارتەکەی تووشی زەرەر و زیان نەبێت دەست لە کار دەکشێنێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە