پەیامی کورد... ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆکی و هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هاوکات ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە فەرمی پەیڕەوی ناوخۆی نوێی یەکێتی پەسەند کرد، جگە لە پەسەندکردنی سەرجەم ڕاسپاردەکانی دیداری یەکێتی.
بڕیاریشە کەمێکی دیکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ڕاگەیەندراوی فەرمی کۆبوونەوەکە بڵاو بکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە