حەوتووی داهاتوو هەموو وەزارەتەکان مووجە وەر دەگرن

حەوتووی داهاتوو هەموو وەزارەتەکان مووجە وەر دەگرن

پەیامی کورد … حەوتووی داهاتوو هەموو وەزارەتەکان مووجە وەر دەگرن

 

پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە و حەوتووی داهاتوو هەموو وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن .

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کێشەی مووچە چارەسەرکراوە و پارەی مووچەش دابینکراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکرێت".

 

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو هەوڵێكی حکومەت بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت، کێشەکە بە تەواوی بەرەو چارەسەر دەڕوات، مووچەخۆران دڵنیا دەکەینەوە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەردەگرن ."

 

رۆژی رابردوو چوارشەممە 26-5-2021 رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کێشەی مووچە تەکنیکییە و چارەسەر دەکرێت و دابەشکردنی مووچەش بەردەوام دەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە