پەیامی کورد … لە قامیشلۆ شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، له‌شاری قامیشلۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئاسایشی رۆژئاڤا و هێزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا ده‌ستیپێكردوه و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، به‌شێك له‌هاوڵاتیانی قامیشلۆ له‌هه‌وڵدان بۆ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو له‌كاتی تێپه‌ڕبونی هێزێكی به‌رگری نیشتیمانی سوریا به‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌شاری قامشلۆ ده‌ستڕێژی گولـلهیانكرد، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردولا دروستبو، به‌یانی ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه له گه‌ڕه‌كی "تهی" گرژی و ئاڵۆزیه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
لهروبهڕوبونهوهكانی شه‌وی رابردو، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی خۆسه‌ر به‌سه‌ختی برینداربو، پاش گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لە دەست داوە، له‌ئێستاشدا به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاوڵاتیان دروستبوه و به‌شێكیشیان له‌هه‌وڵدان بۆ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان، چونكه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی سوك و مامناوه‌ند به‌كارهێندراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە