رووسیا هێرشێكی فراوانی كرده‌ سەر ئۆكراینا

رووسیا هێرشێكی فراوانی كرده‌ سەر ئۆكراینا

پەیامی کورد.... رووسیا هێرشێكی فراوانی كرده‌ سەر ئۆكراینا

فەرماندەیی هێزەكانی ئاسمانیی سوپای ئۆكراینا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كە سوپای رووسیا بە نزیكەی ٣٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردووە و ٣٠ لەو فڕۆكانە لە ئاسمان تێكشكێندراون.

فەرماندەیی هێزەكانی ئاسمانیی سوپای ئۆكراینا لی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بەوە كردوە ، بەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی رووسیا بە نزیكەی ٣٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی (شاهید)ی دروستكراوی ئێران هێرشی كردووەتە سەر ناوچە جیاوازەكانی ئۆكراینا.

هەروەها باس لەوە كراوە لە ٣٠ فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان لەلایەن هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكراینەوە تێكشكێندراون

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو،وەك هێرشەكانی رابردوو، ئەمجارەش فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان لە كەناری خۆرهەڵاتی دەریای ئازۆڤ ئاراستە كراون”.

لای خۆشیه‌وه‌ سەرۆكی شارەوانی كیێڤ پایتەختی ئۆكراین، ڕایگه‌یاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی شار دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەناو شارەكەدا تەقینەوە روویداوە و بەهۆی هێرشەكانەوە دامەزراوە هەستیارەكانی ژێرخانی شارەكە زیانیان بەركەوتووە.

زانیاری سەرچاوە ناوخۆییەكان ئاشكرایده‌كه‌ن، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەتە سەر كیێڤ و ناوچەكانی دەوروبەری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە