حكومەتی عێراق بە توندی وەڵامی وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کوردستان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
حكومەتی عێراق بە توندی وەڵامی وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کوردستان

حكومەتی عێراق بە توندی وەڵامی وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا دەداتەوە سەبارەت بە هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە قەندیل، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانیش: رایدەگەیەنێت: توركیا ناتوانێت ئەو تەحەدایە بكات.
حاكم زاملی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند:” حكومەتی عێراق بەهیچ شێویەك رێگە بە سوپای توركیا نادات، بەبیانووی ڕاوەدونانی پەكەكە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامبدات.
ئەمڕۆ مەولود چاووش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند لە دوای كۆتایی هاتنی هێرشەكانیان بۆ سەر عەفرین، بەهاوكاری سوپای عیراق، راستەوخۆ هێرشەكانیان بۆسەر پەكەكە دەستپێدەكەن.
لەوبارەیەوە، حاكم زاملی بەدووری زانی توركیا بتوانێت تەحەدای عێراق بكات و هێزەكانی بەرەو خاكی عێراق جوڵە پێبكات، وتی: بەهیچ شێویەك رێگە بە سوپای ئەو وڵاتە نادرێت ئۆپراسیۆن ئەنجامبدات، چونكە عێراق خاوەن حكومەت و هێزی سەربازی خۆیەتی و هەر مەترسی و كێشەیەكی ناوخۆیی هەبێت، خۆی چارەسەری دەكات و پێویستی بەهیچ لایەنێك نییە.
سەبارەت بە رووبەڕوبوونەوەی سەربازی لەنێوان هێزەكانی عێراق و توركیا، ئەگەر ئەنكەرە یەكلایەنە هێرشبكاتە سەر قەندیل، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتی: دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی لە عێراق دەتوانێت وەڵامی هەر لایەنێك بداتەوە كە بییەوێت سنوررەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ببەزێنێت.
پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لێدوانێكی سەرۆك وەزیرانی توركیای بەدرۆخستبۆوە، كە ڕایگەیاندبوو بەغدا رەزامەندی لەسەر لەشكرکێشی سوپای توركیا بۆسەر قەندیل دەربڕیوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە