پەیامی کورد... حكومه‌تی هه‌رێم ئاماری ئەو ژنانەی بڵاو کرده‌وه کە ساڵی ڕابردوو لە شەڵتەرەکاندا داڵدەدراون
فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم لە رۆژی ژناندا ئاماری ئەو ژنانەی بڵاو کردەوە کە لەماوەی ساڵی 2022 لە شەڵتەرەکاندا داڵدەدراون
فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماری ئەو ژنانەی بڵاو کردەوە کە لەماوەی ساڵی 2022 لە شەڵتەرەکاندا لە ساڵی 2022،داڵدەدراون و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، کۆی گشتیی ژنانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، (1) هەزار و (158) ژن بوون.
له ئاماره‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه،لەم ژمارەیە، 28%ى داڵدەدراوان لە هەولێر و 43% لە سلێمانی و 28% لە دهۆک و 1% لە گەرمیان بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خستۆته‌ڕوو،ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزراو دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە