پەیامی کورد... حكومهتی ههرێمی کوردستان وادەی هەناردەكردنەوەی نەوتی ڕاگەیاند
ڕاوێژکارێكی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە ڕایدهگهینێت ،ڕیارە لەچەند کاتژمێری داھاتوو نەوتی ھەرێم ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، چونکە ئەگەر نەوتی ھەرێم ڕابگیرێت عێراق ٣٧ ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
د. بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، لەنێو پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراقدا ھاتووە پێویستە عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان بکات و لەوەش ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمە و ٧٠ دۆلار بۆھەر بەرمیلێک مەزەندەکراوە، لەوەش زیاتر ٧٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی ھەرێمی کوردستان ھەناردە دەکرێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت کراوە و نوێنەری ھەرێم لە کۆمپانیای سۆمۆ دەبێت و پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ناوبراو دەدرێتە کورد، هاوکات ژمارەیەک بەڕێوەبەری کوردیش لە سۆمۆ دەبن بۆ چاودێری پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، بڕیارە لەچەند کاتژمێری داھاتوو نەوتی ھەرێم ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، چونکە ئەگەر نەوتی ھەرێم ڕابگیرێت عێراق ٣٧ ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
ئهوهشی خستهروو، كە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی ھەیە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و وتی: ڕێککەوتنی حکوومەتی ھەرێم لەسەر پرسی نەوت بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە، ئەمە سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتە و ئەوانەی دوێنێ ڕەشبین بوون سبەی گەشبین دەبن لەبارەی پرۆسەی نەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە