پەیامی کورد … حكوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی 16 كۆچبەرە خنكاوهكهی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا دەگەڕێنێتەوە
حكوومەتی هەرێمی بڕیاریدا بە گێڕانەوەی تەرمی 16 كۆچبەرە خنكاوەكەی ئاوەكانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا، كە لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە 27 كۆچبەر خنكان.
ئهمرۆ چوار شهممه 22 ی كانونی یهكهمی 2021 حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ كانونی یەكەمی ٢٠٢١، لەسەر ئەركی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، تەرمی ئەو ١٦ قوربانییەی، كە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
ئهوهش خراوهتهروو، بەمەبەستی ئاسانكاری كردن بۆ كەسوكاری ئەو قوربانییانە و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی وەرگرتنەوەی تەرمەكانیان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٥٠٤٦٠٩٤٢٠) بكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە